Friday, September 4, 2020

‎پێوەرەکانی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا

 


‎نەوتی خاو (Crude oil) ئاوێتەیەکی ناچونیەکەو لەپاش دەرهێنانی لە کێڵگە نەوتییەکاندا (oil rig) لە ژێرزەوی ،لە پاڵاوگەکانی نەوتدا کرداری جیاکردنەوەی بۆ دەکرێت بۆ موشتەقەکانی.
‎جەندین پێوەر هەیە بۆ هەڵسەنگاندنی نەوتی خاو (crude oil) ، ئەوانیش:
‎-ڕێژەی گۆگرد (sulfur):
‎-چڕی (density)
‎لەم ڕێگەیەوە دەتوانرێت نرخ لەسەر نەوتی خاو دابنرێت ئەویش بەدانانی ستانداردێک کە پێوەری سوکی و قورسی نەوتەکە یە و پێی دەوترێ API (Americian petrolum institute).
‎هەتاوەک و API زیاتربێت مانای سوکی نەوتەکەیە و گرانی نرخەکەیەتی ،مانای وایە نەوتەکە جۆرێکی باشە.
‎ڕێژەیەک دانراوە بۆ بڕیاردان لەسەر سوکی و قورسی نەوتی خاو:
‎-ئەگەرAPI کەمتربێت لە ۱٠ ،بە نەوتێکی زۆر قورس ناودەبرێت.
‎-ئەگەر APIکەمتربێت لە ۲۲.۳، بە نەوتێکی قورس هەژمار دەکرێت "نرخی هەرزانترە".
‎-ئەگەر API لەنێوان ۲۲.۳-۳۱.۱ بێت،بە نەوتێکی مامناوەند هەژماردەکرێت.
‎-ئەگەر API زیاتربێت لە ۳۱.۱، بە نەوتێکی سوک هەژمار دەکرێت "نەوتێکی باشە و لە نرخیشدا گرانترە".
‎ڕێژەی گۆگرد (sulfur) ئەگەر کەمتربێت %5 ،ئەوا بە نەوتێکی شیرین (sweet crude oil) ناودەبرێت و نەوتێکی باشە،وە ئەگەر زیاتربو لە %5 نرخی هەرزانترە بە بەراورد لەگەڵ جۆرەکانی تر ، بەکورتی مەرجی باشی و گرانی نەوتی خاو ، نەوتێکی شیرین و سوکە.
‎نەوتی خاو لەبازارەکانی جیهاندا لەسەر ئەو پێوەرانە کڕین و فرۆشتنی پێوەدەکرێت کە لەسەرەوە ئاماژەم پێدا
‎وا لەخوارەوەش هەندێک جۆری نەوت دەخەمە روو:
‎-نەوتی خاوی تەکساس(WTI):نەوتێکی شیرین و سوکە و نرخەکەی لە برێنت و ئۆپیک زیاترە
API=39.6
sulfur=%0.24
‎-نەوتی خاوی برێنت (brent):ئەم نەوتە لەناوچەی برنت و نینان دەردەهێنریت لە دەریای باکور ، هەمان شێوە نەوتێکی شیرین و سوکە بەڵام نرخەکەی کەمترە لە جۆری تەکساس و زیاترە لە جۆری ئۆپیک.
API=38.06
sulfur=%0.37
‎-نەوتی خاوی ئۆپیک(Opec):لە حەوت جۆر نەوت پێکدێت و تێکەڵەیەکە لە نەوتی سوک و قورس ، ئەم جۆرەیان لە هەردوو جۆرەکەی سەرەوە نرخی کەمترە بەهۆی زۆرتر هەبونی ڕێژەی گۆگرد .
API=32.7
sulfur=1.77%
‎لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانیش چەندان کێڵگەی نەوتی لێیە و چەندین ساڵە نەوتیان لێدەردەهێنرێن کە تێکەلەی هەرسێ جۆرەکەی نەوتی سوک و قورس و مامناوەندییە.
‎-نەوتی خاوی کێڵگەکانی زاخۆ لە جۆری قورسە
‎-نەوتی خاوی کێڵگەکانی کەرکوک لە جۆری مامناوەندییە.
‎-نەوتی خاوی کێڵگە نەوتییەکانی شیواشۆک و خانەقین لە جۆری سوکە.

No comments:

Post a Comment