ئه‌م ووزه سه‌ره‌تاییه ده‌توانرێ بۆ كاره‌با,گه‌رمی,هه‌روه‌ها به هۆی پالاوگه‌كانه‌وه بۆ جۆره‌كانی سوته‌مه‌نی(به‌نزین) بۆگواستنه‌وه,لاستیك,پلاستیك,یان وه‌گه‌رخستنی مه‌كینه‌كان,ره‌نگ,جلوبه‌رگ ,یان گشت پێویستیه‌كی رۆژانه(پۆلیمه‌ره‌كان)وه‌ربگێردرێنری.له‌پربایه‌خی ئه‌م ووزه سه‌ره‌تاییه زۆرشت نوسراوه‌ته‌وه وبیستراویشه ,بۆیه لێره‌دا ته‌نها له چه‌ندایه‌تی وچۆنایه‌تی نه‌وتی خاو له وولاتی خۆمان ودونیا ده‌كۆلینه‌وه.له‌پالایشگا مۆدێرنه‌كاندا ده‌توانرێت نه‌وتی خاو بۆ كۆمه‌له به‌رهه‌مێكی جیاواز.به‌پێی ئاماره ئه‌وروپییه‌كان ,نیوه‌ی چاله نه‌وته‌كانی نه‌وتی خاوی ئاماده بۆ به‌رهه‌م هێنان,له وولاتی عێراقدا ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی جوگرافیایی هه‌رێمی كوردستان.له راستیدا بری نه‌وتی خاو له بن هاتووه,به‌لام دیاری كردنی سالی كوتای كارێكی ئاسان نی یه.گشت ئاماره‌كانی ئه‌وروپا گه‌واهی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه‌رێژه‌ی توانای مامناوه‌ندی خۆراگری نه‌وتی خاو له دونیادا,تا 43سالی تره بۆنمونه ته‌نها تا10 سالی دی وولاته ئه‌وروپییه‌كان خاوه‌نی نه‌وتی خاوه‌ن ,ئه‌مریكای باكوور تا 9 سالی دی,به‌لام رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست به شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ندی ,تا88 سالی تر له نێوانیشیاندا له وولاتی ئێمه,ده‌توانرێ زۆرتر له132 سالی تر له چاله نه‌وته‌كاندا نه‌وت به‌رهه‌م بهێنرێت .كه‌واته دوا به‌رمیلی نه‌وتی دونیا له كوردستانه‌كه‌ی خۆماندا ده‌رده‌هێنرێت .له به‌شی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستدا 10,3% ده‌كه‌ویته وولاتی عێراقه‌وه كه به هۆی ئه‌و به‌لگانه‌ی كه هه‌ن نزیكه‌ی 5% گشت نه‌وتی ئاماده بۆبه‌رهه‌م هێنان له سه‌راسه‌ری دونیادا,ده‌كه‌وێته وولاتی ئێمه‌وه سه‌ره‌رای ئه‌م به‌شه زۆره ,نه‌وتی وولاتی ئێمه به پێی ئاماژه‌ی كۆمه‌لێك شاره‌زای نه‌وت ,یه‌كێكه له هه‌ره نه‌وته سوكه باشه‌كانی دونیا.
د.دێشنه‌ر كتێبه‌كه‌یدا به ناوی كورده‌كان وچاوپێكه‌وتنی نێوانمان له باره‌ی نایابی وده‌گمه‌نی نه‌وتی كوردستان ,له زمانی یه‌كێك له لێپرسراوه‌كانی شه‌ریكه‌ی به ناوبانگی تۆتال-فینا-الف ده‌نوسێ ,كه نه‌وتی كه‌ركوك زۆر سوكه ,هه‌روه‌ها گوگردی(اس) زۆر كه‌مه,كه‌واته ده‌توانرێ زۆر به ئاسانی وخێرا بۆ ماوه‌ی سوته‌مه‌نی (به‌نزین) وه‌ربگێردرێت,چونكه پێویستی به هه‌ولی به‌رده‌وامی ئاماده‌سازی كراكن كه‌مه.له نێوان خۆیاندا وه‌كو نۆكته ده‌گێرنه‌وه ,كه ئه‌گه‌ر به نینۆكی په‌نجه ناوچه‌ی بابه گورگور برۆشێنی ئه‌وا یه‌كسه‌ر نه‌وت هه‌لده‌قۆلێ ,چونكه نه‌وته‌كه له چاله‌كه‌دا له ژێر پاله‌په‌ستۆیه‌كی زۆرگه‌وره‌دایه.سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش كه زۆربه‌ی بیره نه‌وته‌كان ده‌كه‌ونه وولاتانی جیهانی سێ یه‌مه‌وه ,ماوه‌یه‌كی زیاتر له چاله‌كانی وولاتانی تر به‌رگه ده‌گرن ,له هه‌مان كاتیش‌دا خه‌رجی ده‌رهێنانی نه‌وت له‌م وولاته‌دا زۆر كه‌متره له چاو وولاتانی دی,بۆنموونه :1-له وولاتی عه‌ره‌بستانی سعودیدا 0.5 $بۆ هه‌ر به‌رمیلێكه.
2-له ده‌ریای باكووری ئه‌وروپا له نێوان 8-10$ بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت .
یه‌كێك له خاله گرنگه‌كان له باره‌ی سودلێوه‌رگرتنی ئه‌م ووزه‌یه ئه‌وه‌یه ,كه‌له بڕهاتووه.زۆربه‌ی لێكۆڵه‌ره‌وانی بواری ده‌رهێنانی نه‌وت ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ,كه چۆن سالانه بری پێویستی نه‌وت بۆ دانیشتوانی سه‌رزه‌وی 2% زیادده‌كات وله هه‌مان كاتیش‌دا بری ئه‌و چاڵه نه‌وتیانه‌ی كه نه‌وتی تێدا هه‌لده‌هێنجرێت له كه‌م بوونه‌وه‌دایه كه دیارده‌ی ئه‌م كه‌مبوونه‌وه‌یه‌ش به گشتی كار ده‌كاته سه‌ر هه‌ڵكشانی نرخی نه‌وت له جیهاندا .ئه‌م هۆكارانه‌ش دیارده‌ی له بڕهاتووی ئه‌م كانزا سه‌ره‌تاییانه
د.قه‌یوان سواره سیوه‌یلی
No comments:
Post a Comment