مرۆڤ له‌وه‌ته‌ی دروستبونیه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه تا ئێستا هه‌میشه پێویستی به‌جۆرێك له‌وزه بووه، هه‌ر له‌دێرزه‌مانه‌وه مرۆڤ به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان نه‌وتی ناسیوه‌و به‌كارهێناوه‌و شوێنه‌واره‌كانیشی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هێشتا ماون، به‌ڵام له‌هه‌نگاوێكی پێشكه‌وتووتردا دكتۆرێكی بایلۆژی كه‌نه‌دی كه له‌ئه‌مریكا ده‌ژیا به‌ناوی Abraham P. Gesner توانی له‌ساڵی 1855دا له‌ولایه‌تی په‌نسلڤانیا، نه‌وت مادده‌یKerosin له‌به‌ردی خه‌ڵوز ده‌ربهێنێت‌و پاشان بۆ چرای رووناكی به‌كارهێنرا، به‌م شێوه‌یه‌ش یه‌كه‌مینجار نه‌وت وه‌كو ووزه به‌كارهێنرا. له‌ساڵی 1859شدا كۆلۆنێل "دریك"ی ئه‌ندازیار توانی به‌ئامێری هه‌ڵكه‌ندنی بیری خوێ یه‌كه‌م بیری نه‌وت له‌په‌نسلڤانیا به‌قوڵی 20 مه‌تر هه‌ڵبكه‌نێت‌و ئه‌مه‌ش بووه سه‌ره‌تای پیشه‌سازی وزه‌ی نه‌وت.
پاشان "كار بنز"ی ئه‌ڵمانی له1885دا ئۆتۆمۆبیلی داهێنا‌و له1903دا فڕۆكه داهێنرا له‌ئه‌مه‌ریكا‌و هه‌موشیان پشتیان به به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت ده‌به‌ست، دواتریش كه خاڵی وه‌رچه‌رخانی گه‌وره له‌مێژووی پیشه‌سازی نه‌وتدا ئه‌وكاته روویدا كه حكومه‌تی به‌ریتانیا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای سه‌ربازی له‌سه‌ر پێشنیاری "وینستۆن چه‌رچل" بڕیاری له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا كه‌شتیگه‌لی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان له‌بری خه‌ڵوز، پترۆل به‌كاربهێنێت.
پیشه‌سازی پترۆل، جیهانی گواستنه‌وه بۆ چه‌رخی خێرایی‌و به‌رهه‌مهێنانی زۆر‌و كه‌می بڕی تێچون، نه‌وت به به‌راورد به‌خه‌ڵوز، وزه‌یه‌كی زۆر راقیتر بوو، گواستنه‌وه‌و عه‌مباركردنیشی له‌خه‌ڵوز ئاسانتر‌و به‌كارهێنانیش زیانی بۆ ژینگه زۆر كه‌متر بوو.
له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه ئیتر نه‌وت كرایه سه‌رچاوه‌ی گه‌شانه‌وه‌و پێشكه‌وتنی پیشه‌سازی‌و به‌جارێك باڵی به‌سه‌ر هه‌موو ژیانی ئابووری جیهاندا كێشا.
رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له 1 هه‌زار به‌رمیله‌وه له1859دا به‌رزبۆوه بۆ 3 ملیۆن به‌رمیل له‌ساڵی 1926دا، پاشان له‌ناوه‌ڕاستی ده‌یه‌ی 1950شدا به‌یه‌كجاری له‌ئاستی جیهاندا گرنگترین سوته‌مه‌نی له‌خه‌ڵوزه‌وه بوو به‌نه‌وت‌و ئێستا به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وت له‌جیهاندا 87 ملیۆن به‌رمیله.
له1950دا رێژه‌ی نه‌وت 37% بوو له‌كۆی به‌كارهێنانی وزه‌ی جیهانی، به‌ڵام له2000 ئه‌م رێژه‌یه بوو به65.4%، له‌به‌رامبه‌ریشدا رێژه‌ی به‌كارهێنانی خه‌ڵوز 61% كۆی به‌كارهێنانی وزه‌ی پێكده‌هێنا له‌ساڵی 1950دا، به‌ڵام له2000دا بوو به24.5%.
دابه‌شبونی رێژه‌ی به‌كارهێنانی وزه له‌جیهاندا (%)
سه‌رچاوه: Extra polation from various BP statistical Review or world Industry.
سەرچاوە.. گۆڤاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی
No comments:
Post a Comment